دهۆك.. كەسێك بە تۆمەتی دزیكردن دەستگیركرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دهۆك رایدەگەیەنێت، دوو تۆمەتبار لە دووەم رۆژی جەژنی نەورۆزدا دزیان لەماڵێك كردووە لە ئێستا یەكێك لەتۆمەتبارەكان دەستگیركراوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دهۆك كە تێیدا هاتووە، هێزەكانی پۆلیس دووەم رۆژی جەژنی نەورۆز ئاگاداركراونەتەوە كە لە گەڕەكی حەوشكێ حاڵەتێكی دزیكردن ئەنجامدراوە و دوای رووداوەكە راستەوخۆ پۆلیسی نەهێشتنی تاوان گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردووە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای كۆكردنەوەی زانیاری، پۆلیسی فریاكەوتنی دهۆك توانیان دوو تۆمەتبار دەستنیشانبكەن و بە هاوكاری لەگەڵ پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سێمێل یەكێك لەو تۆمەتبارانە دەستگیركران، لەكاتی لێكۆڵینەوەشدا دانی بەوەدا نا بڕێكی زۆر زێڕیان لەماڵێك دزیووە و لەئێستاشدا دەست بەسەر بڕێك زێڕی دزراو گیراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری پەروەردە: هەژمارکردن و نەکردنی پرۆسەی خوێندن تەنها لە دەسەڵاتی وەزارەتی پەروەردەدایە

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، هەژمار کردن یان نەکردنی خوێندنی ئەمساڵ تەنها لە دەسەلاتی وەزارەتی پەروەردەدایە. ئالان حه‌مه‌سه‌عید،…
Total
0
Share