بڕیارێکی نوێ لەبارەی ئەو ئەفسەرانەی كێشی جەستەیان زۆرە

حكومەتی عێراق، لەشڕێكی و بوونی كێشێكی گونجاوی جەستە دەكات بە مەرجی بەرزكردنەوەی پلەی ئەفسەر و كارمەندانی سوپا و هێزە ئەمنییەكان.

بەپێی بڕیارەكەی حكومەتی عێراق، كارمەند و ئەفسەرانی هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری، دەبێت كێشیان لە ئاستی دیاریكراودا بێت و ئەو ئەفسەرانەی كێشیان زیادە پێویستە مەشقبكەن و كێشیان داببەزێنن.

بڕیارەكە تەمەن و پلەی ئەفسەرەكانی پۆلێنكردووە و بەپێی ئەو بڕیارە، هیچ ئەفسەرێك پلەكەی بەرزناكرێتەوە ئەگەر كێشی لە ئاستی گونجاو و دیاریكراودا نەبێت.

بۆ هەڵسەنگاندنی كێشی جەستەیان، دەبێت ئەفسەر و كارمەندان سەردانی بەشە پزیشكییەكانی سەربازگە و بارەگاكانیان بكەن و پشكنینیان بۆ بكرێت، لە كاتی بوونی كێشی زیادەدا، ئەفسەر یاخود كارمەند دەبێت مەشق و راهێنان بكات بۆ دابەزاندنی كێشی جەستەی.

بابەتی پێشتر

ئامادەکاری بۆ وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران دەکرێت

بابەتی دواتر

بۆیان لە تەمەنی (32) ساڵیدا وازهێنانی ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share