لە رووداوێکی هاتوچۆدا 33 کەس بوونە قوربانی

لە پارێزگای زیقاری عێراق، رووداوێکی هاتووچۆ بووە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی 33 کەس.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، “رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای نێودەوڵەتی کە زیقار و بەسرە بەیەکەوە دەبەستێتەوە روویداوە، بەهۆی رووداوەکەوە 31 کەس برینداربوون، کە هەندێکیان باری تەندروستییان سەختە و دوو کەسیش گیانیان لەدەستدا”.

رایانگەیاندووە، “لە نێو بریندارەکاندا پێنج کەسیان رەگەزنامەی ئێرانییان هەیە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە “هێزە ئەمنییەکان و تیمەکانی فریاکەوتن بەپەلە چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە بۆ رزگارکردنی بریندارەکان و گواستنەوەی تەرمەکان”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share