قایمقامی پێشووی خانەقین بە زیندانیكردن سزادرا

تۆمەتی خراپ بەكارهێنانی دەسەڵاتی بەسەردا ساغكراوەتەوە

دادگای تاوانەکانی کەرکوک/گەرمیان، قایمقامی پێشووی قەزای خانەقینی بە دوو ساڵ زیندانیی سزادا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە گەرمیان ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی كانونی یەكەم پێی ڕاگەیاندین، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دادگای تاوانەکانی کەرکوک/ گەرمیان، سزای دوو ساڵ زیندانی بەسەر محەمەد مەلا حەسەن، قایمقامی پێشووی خانەقین داوە.

ئەوەشی وت، سزادانەکە بە پشت بەستن بووە بە مادەی (335) لە یاسای سزادانی عێراقی کە تایبەتە بە خراپ بەكارهێنانی دەسەڵات (استغلال الوظيفة) و سەپاندنی تۆمەتی بەکارھێنان و ئاسانکارییکردن بۆ دەستبەسەرگرتن و بەکارھێنانی موڵکی گشتی لەلایەن خۆی یان کەسانی دیكەوە.

دۆسیەی سزاكە بۆ چەند ساڵێك بەر لە ئێستا دەگەڕێتەوە ئەوكاتەی ناوبراو قایمقامی قەزاكە بووە، بەر لەوەی دواتر خانەنشین ببێت.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پێشمەرگە: یەپەگە هێرشی کردووەتە سەر خاڵێکی هێزەکانمان

بابەتی دواتر

نەریتی ساڵانەی نێیمار پاریس سانت جێرمانی تووشی دڵەڕاوکێ کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان، کەشوهەوای ئەمڕۆی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە بەوپێیە بارانبارین کۆتایی دێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە. بەپێی پێشبینییەکان،…
Total
0
Share