لە رووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر رێگای سەرەكیی قەزای بەردەڕەش- كەڵەك كەسێك گیانیلەدەستدا و 7 كەسی دیكەش برینداربوون.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە سنوورەكە گواستییەوە، رووداوەكە لە نێوان ئۆتۆمبێلێكی جۆری ئۆپڵ- ڤیكترا و پیكابێكدا لەسەر رێگای سەرەكیی قەزای بەردەڕەش- ناحیەی كەڵەك لە نزیك گوندی گردەپان بووە و بەهۆیەوە كەسێك گیانیلەدەستدا و7 كەسی دیكەش برینداربوون.
راشیگەیاند، بریندارەكان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و رووداوەكە زیانی ماددیی زۆری لێكەوتووەتەوە.