قەڵادزێ.. كەسێك لە ئاوی زێی بچووكدا خنكا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین رایدەگەیەنێت، كەسێك لەسەر كەڵەكەیەوە بەربووەتە ناو ئاوی زێی بچووكەوە و خنكاوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، كەمێك پێش ئێستا تەرمی هاوڵاتییەك لە ڕەگەزی نێر، لەدایكبووی ساڵی 1955 و دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەكی ڕاپەڕین بووە كە گەیەندرایە نەخۆشخانە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بە وتەی كەسوكاری ئەو هاوڵاتییە چەند ساڵێكە لە ڕێگای كەڵەك خەڵكی لە زێی بچووك دەپەڕێنێتەوە بۆ گوندی (بێخرێ) كە دەكەوێتە سنووری ناحیەی بنگرد، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بەسەر كەڵەكەكەیەوە بەربووەتەوە ناو زێی بچووك و لە ئەنجامدا خنكاوە، لەسەر ڕووداوەكەش پۆلیسی دەستیكردووە بە لێكۆڵینەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی سۆران: داوای قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی تەرزەبارینەکە دەکەین

کشتوکاڵی سۆران رایگەیاند، “داوای قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی تەرزەبارینەکەی سنووری سۆران دەکەین”. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی سۆران، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ…
Total
0
Share