رێژەی بارانبارینی شار و ناوچەكانی هەرێم ئاشكراكرا

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، رێژەی بارانبارینی 12 كاتژمێری رابردووی ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.

بەپێی راپۆرتەكەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن كە كاتەكانی دابارینی لە كاتژمێر نۆی بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە تا كاتژمێر نۆی ئەمشەو دیاریكردووە، زۆرترین رێژەی بارانبارین لە 12 كاتژمێری رابردوودا لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بووە كە (18.2 ملم) بووە و بەدوای ئەویشدا پارێزگای دهۆك بە (11.8 ملم) بارانبارین دێت.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئاشكراشیكردووە، لە هەردوو شاری سلێمانی و كەركوك لە ماوەی 12 كاتژمێردا (10 ملم) بارانباریوە و بەدوای ئەو دوو شارەشدا قەزای خورماتوو دێت، كە ئەمڕۆ (5.4 ملم) بارانی لێباریوە.

بابەتی پێشتر

نوێترین زانیاری لەبارەی یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانەوە

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: داهاتوویەکی سەقامگیر بۆ خەڵکەکەمان دەستەبەربکەین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆخی كارەبا ئاسایی دەبێتەوە

وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، لە شەوی رابردووەوە هەناردەی غاز لە كێڵگەی غازی كۆرمۆرەوە بۆ وێستگەكانی كارەبا دەستیپێكردووەتەوە…
Total
0
Share