پەیامێك لە مەكتەبی سیاسیی یەكێتییەوە

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی بەبۆنەی جەژنی نەورۆزوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و پیرۆزبایی لە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دەكات و بەڵێن دووپاتدەكاتەوە كە یەكێتی لە پێناوی ئامانج و مافە بەدینەهاتووەكانی گەلەكەماندا ھەمیشە لەخەبات و تێكۆشان بەردەوامدەبێت.”

دەقی پەیامەكە….

بەبۆنەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز و ساڵی نوێی كوردی (٢٧٢٣) وە گەرمترین پیرۆزبایی لە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و گەلانی ناوچەكە دەكەین و ئومێدەوارین، جەژنی نەورۆزی ئەمساڵ، ببێتە ھەوێنی ئاشتی و ئارامی و خۆشگوزەرانی و پتەوكردنی یەكێتی ریزەكانی گەلەكەمان.

نەورۆز كە نوێبوونەوەی سروشتە، جەژنی ئازادیخوازان و راپەڕینی كوردیشە دژی ستەمكاری و ھاوكاتە لەگەڵ یادی تاجی سەركەوتنەكانی راپەڕینی ساڵی ١٩٩١ ی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان لە شاری كەركوك. لەم بۆنەیەدا بەڵێن دووپاتدەكەینەوە كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پێناوی ئامانج و مافە بەدینەھاتووەكانی گەلەكەماندا، لە چوار چێوەی پرەنسیپە دەستورییەكانی عیراقی فیدراڵدا ھەمیشە لەخەبات وتێكۆشان بەردەوام دەبێت .

ھەر لەم بۆنەیەدا دروود بۆ گیانی پاكی شەھیدانی رێگای رزگاری كوردو كوردستان و سڵاو بۆ كەسوكاری شەھیدان و پارێزەرانی دەسكەوت وئازادییەكانی گەلەكەمان دەنێرین .

مەكتەبی سیاسی

یەكێتیی نیشتمایی كوردستان

بابەتی پێشتر

پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی چوار كەسی راگەیاند

بابەتی دواتر

25 ملیۆن دینار قەرز دەدرێت بە چەند توێژێك

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share