بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، سبەینێ دووشەممە لە بەهۆی چالاکییەکانی ئین سلێمانی و ئەنجامدانی ماراسۆنێکی نێودەوڵەتی لە شەقامی مەلیک محمود شەقامەکە بۆ ماوەیەکی کاتی بەربەست دەکرێت، کە خاڵی دەستپێک لە بەردەم نەخۆشخانەی هەرێم دەبێت تا خاڵی کۆتایی کە دەکاتە ناو پارکی هەواری شار.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، “سبەینێ دووشەممە لە کاتژمێر 9:00 ی بەیانی بەهۆی چالاکییەکانی ئین سلێمانی و ئەنجامدانی ماراسۆنێکی نێودەوڵەتی لە شەقامی مەلیک محمود شەقامەکە بۆ ماوەیەکی کاتی بەربەست دەکرێت، کە خاڵی دەستپێک لە بەردەم نەخۆشخانەی هەرێم دەبێت تا خاڵی کۆتایی کە دەکاتە ناو پارکی هەواری شار، دوای کۆتایی هاتنی ماراسۆنەکە بەڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “شەقامی سالم لەبەردەم باخی گشتی بۆ پردی خەسرەو خاڵ لەکاتژمێر 12:00 ی نیوەڕۆی سبەینێ بەربەست دەکرێت و تا کۆتایی هاتنی ئاهەنگ و فیستیڤاڵی نەورۆز لەو رۆژەدا، بۆ رۆژی دواتر دووبارە شەقامەکە بە ڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە”.
سەبارەت بە سەیرانگای دوکان هاتوچۆی سلێمانی ئاشکرایکرد، “سبەینێ دووشەممە لە کاتژمێر 12:00ی شەو بۆ ماوەی 24 کاتژمێر ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر قەدەغەیە بچێتە ناو سنوری سەیرانگاکە”.