بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ دووشەممە ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ نمە بارانى کەم لە کاتەکانى بەیانى لەسەر ناوچە شاخاوییەکان، لە دواى نیوەڕۆ هەندێک کات بارانبارینى کورتخایەن دەبێت لە سەر ناوچە جیاجیاکان، لە کاتى دابارین هەورە تریشقەشى لەگەڵ دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان هەور دەبێت بە درێژاى کاتەکان لەگەڵ تاوە باران لە هەندێک کاتدا و دروستبوونى هەورە تریشقە، لە ئێوارەدا بارانبارین لەسەر بەشێک لە پارێزگاى سلێمانى و ناوچە شاخاوییەکانى ئیدارەى راپەڕین و بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى هەولێر زیاد دەبێت، لە کاتەکانی شەو درەنگدا ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت”.
ئاشکراشیکرد ، “سبەینێ دووشەممە ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ نمە بارانى کەم لە کاتەکانى بەیانى لەسەر ناوچە شاخاوییەکان، لە دواى نیوەڕۆ هەندێک کات باران بارینى کورتخایەن دەبێت لەسەر ناوچەجیا جیاکان، لە کاتى دابارین هەورە تریشقەشى لەگەڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزمبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن”.