بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران دیاریكرا

وەزارەتی بازرگانی، بڕی بەرهەمی ئەمساڵی گەنمی جوتیارانی ئاشكراكرد و دەڵێت، 3 – 3.5 ملیۆن تۆن دەبێت.

عێراق پێویستی بە چوار ملیۆن و 600 هەزار تۆن گەنم هەیە بۆ ئەوەی بیكات بە ئارد و لە بەشەخۆراكی مانگانەدا بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشیبكات.

خالد ئیسماعیل بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، “بەرهەمی پێشبینیكراوی ئەمساڵی گەنمی جوتیاران، لە نێوان 3 بۆ 3.5 ملیۆن تۆندا دەبێت”.

بەپێی وتەی بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای دانەوێڵە، لە هەردوو مانگی نیسان و ئایاری داهاتوودا، كەشتیی بارهەڵگری گەنمی كەنەدی و ئەمریكی و ئوسترالی دەگەنە عێراق، بەو پێیەی ئەو گەنمەی لە ناوخۆدا پێویستە، چوار ملیۆن و 600 هەزار تۆن گەنمی ساڵانەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیڕەو یاسین: مووچە تەوتین بكرێت مووچەخۆران دەتوانن لە مۆڵەكانەوە هەموو كەلوپەلێك بە قیست بكڕن

پەیڕەو یاسین، كە فەرمانبەرێكی حكومەتی عێراقە لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا دەڵێت، “مووچە تەوتین بكرێت مووچەخۆران دەتوانن لە مۆڵەكانەوە هەموو…
Total
0
Share