ماراسۆنی نێودەوڵەتیی نەورۆز لە سلێمانی ئەنجامدەدرێت

لە چێوەی گەورە فێستیڤاڵی نەورۆز لە سلێمانی، ماراسۆنێكی نێودەوڵەتی ئەنجامدەدرێت و خوازیارانی بەشداریكردن دەتوانن لەمڕۆوە ناویان تۆماربكەن.

پلاتفۆرمی (ئین سلێمانی) رۆژی دووشەممە 20ی ئازار ماراسۆنی نێودەوڵەتیی نەورۆز لە سلێمانی رێکدەخات.

ماراسۆنەکە کاتژمێر 10ی بەیانی لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود و لە بەردەم کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی گۆیژەوە دەستپێدەکات و وەرزشکاران دەتوانن مەودای 5كم یان 21كم هەڵببژێرن.

پلاتفۆرمی ئین سلێمانی دەڵێت، ماراسۆنەكە تەنیا پێشبڕکێ نییە، بەڵکو ئەزموونێکی جیاوازە و بەشداربووان بە دڵی سلێمانیدا رادەکەن و دیمەنەکانی ئەم شارە پڕ لە ژیانە دەبینن.

دەشڵێت، “چالاکییەکە بۆ هەمووان کراوەیە و خەڵات بۆ براوەی هەردوو رەگەز لە هەر بەشێکی ماراسۆنەکەدا دابیندەکرێت”.

بۆ ناو تۆماركردن كلیك لێرە بكە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: كاركردن لە یەكتربڕی فاروق بەردەوامە و پڕۆژەكە چووەتە قۆناغێكی نوێوە

شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، كاركردن لە یەكتربڕی فاروق بەردەوامە و پڕۆژەكە چووەتە قۆناغێكی نوێوە بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی…
Total
0
Share