دوایین لێدوانی وەزارەتی كشتوكاڵ لەبارەی گەنمی جوتیارانەوە

وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق، راپۆرتی خۆی لەبارەی وەرزی بارانبارین و بەرهەمی گەنم و جۆی جوتیارانەوە بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق رایگەیاند، بارانبارینی ئەمدواییە گرنگ و كاریگەر بوو بۆ ئاودانی كێڵگەكانی گەنم و جۆ و بەرهەمی ئەمساڵی جوتیاران دەگاتە رادەی خۆژێنی.

مەهدی سەهر بریكاری وەزارەتی كشتوكاڵ دەڵێت، “بارانبارین لە هەموو پارێزگاكاندا بەرهەمی گەنم و جۆی بووژاندووەتەوە و وەك پێویست بووەتەهۆی ئاودانی زەوییە داچێنراوەكان”.

راشیگەیاند، بەو پێیەی وەرزی دابارین باشبووە، چاوەڕواندەكرێت بەرهەمی گەنم و جۆی ئەمساڵ بە گەیشتنیان بە سایلۆكانی وەزارەتی بازرگانی، بەشی پڕكردنەوەی پێداویستیی ناوخۆ بكەن و بگەن بە ئاست و رادەی خۆژێنی.

بابەتی پێشتر

زاخۆ.. شۆفێرێك بە رووداوی هاتوچۆ گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

راوێژكاری سودانی زانیاریی نوێ لەبارەی بودجەی پارێزگاكانەوە ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share