فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، لە رووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر رێگای سەرەكیی هەولێر-كەركوك لە نزیك سێنارە ئۆتۆمبێلێك كۆنترۆڵی لەدەستدا و كەوتە سایدەكەی تری شەقامەكە و خۆی كێشا بە بارهەڵگرێكدا و هەردوو شۆفێرەكە برینداربوون و زیانی ماددیی بەر ئۆتۆمبێلەكانیان كەوت.
رووداوەكە بەهۆی پابەندنەبوون بووە بە رێنماییەكانی هاتوچۆوە لەهەمانكاتدا تەڕبوونی شەقامەكانیش هۆكارێكی دیكەبوون.