بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کۆبووەوە

ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی پێشوازیکرد لە مارک برایسۆن ریچاردسۆن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق.

لە دیدارێکدا كە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێری مەکتەبی سیاسی ئامادەیبوو، پەرەپێدانی پەیوەندییەكان و فراوانكردنی هاریكاری و هەماهەنگییەكانی نێوان هەردوولا جەختیلێكرایەوە.

كێشە ناوخۆییەكانی هەرێم، پرسی پێشمەرگە و ناكۆكییەكانی حکومەتی هەرێم و عیراق تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو و هەردوولا بەردەوامی دیالۆگ و گەڕانەوە بۆ دەستووریان وەك بنەمای چارەسەركردنی كێشەكان دووپاتكردەوە.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە هەنگاوەكانی چارەسەركردنی كێشەكان و رێككەوتنێكی نیشتمانی كرد و رایگەیاند، “خزمەتكردنی گەلەكەمان ئەركی هەموومانە و دەبێت بە رۆحێكی بەرپرسیارانەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەكە بكەین”.

بابەتی پێشتر

ئاك پارتی ئەردۆغانی بۆ سەرۆكایەتيی توركیا كاندیدكردەوە

بابەتی دواتر

هەولێر.. رووداوێكی هاتوچۆ قوربانی لێكەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەشتی زانستیی خوێندنگەکان راگیرا

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی بڵاویکردەوە، بەهۆی نزیکبوونەوەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم، ئەنجامدانی گەشتی زانستی و سیمیناری ناوەندەکانی خوێندن…
Total
0
Share