شڤان سەعید: سوپاسی هەموو ئەو كەس و لایەنانە دەكەم كە لە خەمی ئێمەدا بوون

شڤان سەعید كە یەكێك بوو چالاكوانە زیندانیكراوەكانی بادینان، دوای ئازادكردنی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئەنجامدا و سوپاسی هەموو ئەو كەس و لایەنانەی كرد كە لە خەمی چالاكوانە زیندانیكراوەكاندا بوون.

لە كۆنگرەكەدا شڤان سەعید رایگەیاند، سوپاسی تیمی پارێزەران، هاوڵاتییان، ئەو پەرلەمانتارانەی لە خەمی ئێمەدابوون دەكەین و دەستخۆشی لەسەرجەم ئەو رێكخراو و لایەنانەش دەكەین كە هەوڵی خۆیاندا و بە دواداچوونیان بۆ دۆسیەكانمان لە ماوەی رابردوودا كردووە.

بڕیاربوو هەر ئەمڕۆ گوهدار زێباری كە یەكێكی دیكەیە لە چالاكوانانی زیندانیكراوی بادینان ئازادبكرێت، بەڵام دوێنی لە دانیشتنێكی دادگادا بەبێ ئاگاداركردنەوەی پارێزەرانی بە حەوت مانگی دیكە زیندانیكردن سزادرا، تەنها بە تۆمەتی گۆڕینی لۆگۆی ئۆتۆمبێل.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، دوو لە چالاكوانە زیندانیكراوەكانی بادینان ئازادكران كە هەریەك لە شڤان سەعید و هەریوان عیسا ئازادكران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مانگرتووانی سلێمانی وەرگرتنی چارەسەریان رەتكردەوە و داوادەكەن مووچەی مانگی 12 دابەشبكرێت

مانگرتووانی سلێمانی وەرگرتنی چارەسەریان رەتكردەوە و داوادەكەن مووچەی مانگی 12 دابەشبكرێت مانگرتووانی سلێمانی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، سوپاسی…
زیاتر ببینە

هاوڵاتییان لەبارەی شوقە و خانووەوە ئاگاداردەکرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی گەرمیان، هاوڵاتییانی سنوورەكە لەبارەی مامەڵەی كڕین و فرۆشتنی خانوبەرەوە ئاگاداردەكاتەوە. لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی…
Total
0
Share