بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەرژەوەندییە باڵاكانی هەرێم و گوزەرانی خەڵكەكەمان بەرپرسیارێتیی ئێمەیە و بە هەموو شێوەیەك پێوەی پابەندین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان چاویكەوت بە ئێلبرۆرس كۆتراشیڤ، باڵیۆزی روسیا لە عێراق.

لە دیدارێكدا كە دەرباز كۆسرەت رەسوڵ كارگێڕی مەكتەبی سیاسی ئامادەبوو، دۆخی سیاسی و ئابوری هەرێم و عێراق گفتوگۆی لەبارەوەكرا و جەخت لە بەردەوامی گفتوگۆكان كرایەوە لەپێناو گەیشتن بە رێككەوتنێكی نیشتمانی و هەنگاونان بەئاڕاستەی سەقامگیری.

‏‎سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە هەنگاوەكانی یەكێتی كرد لەپێناو كۆتاییهێنان بە ناكۆكییەكان و وتی، “هەوڵەكانمان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بەردەوامە و دەمانەوێت بە ئەنجامێكی ئەرێنی و دڵخۆشكەر بگەین و وتیشی، بەرژەوەندییە باڵاكانی هەرێم و گوزەرانی خەڵكەكەمان بەرپرسیارێتیی ئێمەیە و بە هەموو شێوەیەك پێوەی پابەندین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەڵەبجە: ئەو کەسانەی ناویان وەک دامەزراوی گرێبەست گەڕاوەتەوە سەردانمان بکەن

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، ئەو کەسانەی ناویان وەک دامەزراوی گرێبەست گەڕاوەتەوە، رۆژی پێنجشەممە سەردانیان بکەن. بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاگاداری…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: بەهۆی نەبوونی پێداویستییەکانەوە نەخۆشەکانمان خۆیان مەواد دەکڕن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی باس لە بەردەوامی و زیاتربوونی قەیرانی کەلوپەل و پێداویستییە پزیشکییەکان دەکات لە شارەکە، ئاماژە…
Total
0
Share