بافڵ جەلال تاڵەبانی: حكومەت كەمتەرخەم بووە و نابێت ئەم بێباكییە بەردەوامبێت

سەرۆكی یەكێتی رایدەگەیەنێت، دەبێت خزمەتكردنی هەڵەبجە و هەڵەبجەییەكان لە دروشمەوە بگۆڕێت بۆ كردار و دەشڵێت، حكومەت كەمتەرخەم بووە و نابێت ئەم بێباكییە دەرحەق بە هەڵەبجەییەكان بەردەوام هەبێت.

‌بافڵ جەلال تاڵەبانی،‌ سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێكدا بەبۆنەی 35 هەمین ساڵیادی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە رایگەیاند، دەبێت خزمەتكردنی هەڵەبجە و هەڵەبجەییەكان لە دروشمەوە بگۆڕدرێت بۆ كردار و خزمەتەكانمان بارتەقای سەروەری و قوربانیدانی خەڵكی خۆشەویستی پارێزگاكە بێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەوەش دەڵێت، “دەزانین كەموكوڕی هەیە و لەبەرامبەر ئازار و پێویستییەكانی چەند ساڵەی شارەكەدا، حكومەت كەمتەرخەم بووە، بەڵام نابێت ئەم بێباكییە دەرحەق بە هەڵەبجەییەكان بەردەوام هەبێت و دەبێت هەنگاوی جدی و بەرپرسیارانە بۆ خزمەتی شارەكە بنرێت”.

سەرۆكی یەكێتی دووپاتیشیدەكاتەوە، ‌پەسەندكردنی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقەوە هەنگاوێكی گرنگ و پێویست بوو تاوەكو حكومەتی عیراق پابەندییە یاسایی و دەستوورییەكان بەرامبەر شاری شەهیدان جێبەجێ بكات و قەرەبووی خەڵكی خۆشەویستی شارەكە بكاتەوە.

بابەتی پێشتر

پلەی نزیكەی 7500 پلەدار و پێشمەرگە بەرزكرایەوە

بابەتی دواتر

رۆژانی پشووی جەژنی نەورۆز راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share