قوباد تاڵەبانی: پێوستە هەموو لایەنە پێكهێنەرەكانی حكومەت هاوبەش بن لە بڕیاردان

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران لەگەڵ شاندێكی باڵای ئەمریكا بە سەرۆكایەتیی تێری وۆڵف، راوێژكاری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا و بەڕێوەبەری باڵا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریفا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی كۆبووەوە و لە كۆبوونەوەی نێوانیاندا لەسەر كێشە ناوخۆییەكانی كوردستان و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغداد گفتوگۆكرا.

لە كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی 15ی ئازاری 2023 لە سلێمانی بەڕێوەچوو و تیایدا ئێمیلی باڕنس، بەرپرسی كاروباری عێراق و سوریا لە كۆشكی سپی ئامادەی بوو، جێگری سەرۆك وەزیران ئاماژەی بەوەدا بۆ ئەوەی حكومڕانییەكی بەهێزمان هەبێت پێوستە هەموو لایەنە پێكهێنەرەكانی حكومەت هاوبەش بن لە بڕیاردان.

هەروەها سوپاسی ئەمریكای كرد كە بە بەردەوامی هاوكار و پشتیوانی هەرێمی كوردستان بووە و داواشیكرد بەردەوامبن لە یارمەتیدانی هەرێمی كوردستان لەڕووی گەشەپێدانی ئابوری و گەیشتن بە رێككەوتنێكی گشتگیری درێژخایەن لە نێوان هەولێر و بەغداد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فراكسیۆنی یەكێتی: سوورین لەسەر ڕێگریکردن لە توندوتیژی و لەگەڵ یاسایەكیش نابین دژ بە بنەماكانی ئایین بێت

فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، سوورین لەسەر ڕێگریکردن لە توندوتیژی دژی ژنان و مرۆڤایەتی و دەشڵێت، لەهەمان…
Total
0
Share