رێگایەكی سەرەكی رۆچووە و هۆشداری بە شۆفێران دەدرێت

بەهۆی رۆچوونی زەوییەوە چاڵێكی گەورە لە رێگایەكی سەرەكیی گەرمیاندا دروستبووە و لەبارەیەوە هۆشداری بە شۆفێران دەدرێت.

ئارام مەعروف، بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگاو رایگەیاند، ئاگاداری شۆفێران و دانیشتووانی گوندەکانی سنووری سەنگاو دەکات کە بەهۆی رۆچوونی زەوی، چاڵێکی گەورە لە ناوەندی رێگای سەرەکیی سەنگاو- گەرمیان دروستبووه و مەترسی لەسەر ژیانی شۆفێران دروستکردووە.

داواش لە شۆفێران دەكات بە وریایی ئەو رێگایە بەکاربهێنن تا سبەی لەلایەن تیمەکانی پاراستن و چاککردنی رێگاوبانی چەمچەماڵ و بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی سەنگاوەوە چارەسەر دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە 170 هەزار دۆلاری بە فێڵ لە هاوڵاتییان بردبوو

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، هێزه‌كانی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ بڕی‌ زیاتر له‌ 170 هه‌زار دۆلاری…
Total
0
Share