كەسێك بە تۆمەتی دەستدرێژی بۆ سەر ژنێك دەستگیركرا

تۆمەتبارە دەستگیركراوەكە

لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە كەسێك بە تۆمەتی دەستدرێژی بۆ سەر ژنێك و وێنەگرتنی دەستگیركرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای‌ تۆماركردنی‌ چه‌ند سكاڵایه‌ك له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك كه‌ له‌ڕێی‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ و به‌ناوی‌ كاری‌ خێرخوازییه‌وه‌ په‌یوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ ژنان‌ و كچاندا دروستكردووه‌، دواتر یه‌كێك له‌و ژنانه‌ی‌ بێهۆش كردووه‌ و ده‌ستدرێژی‌ كردۆته‌سه‌ری و وێنه‌ی‌ گرتووه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ی‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ وێنه‌كانی‌ لێكردووه‌، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ و ده‌ستگیركردنی‌ دەستپێكرد.

دەشڵێت، پاش وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر، مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ چوارچرا به‌ هاوكاریی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ سه‌یدسادق توانیان تۆمه‌تبار بدۆزنه‌وه‌ و ده‌ستگیریبكه‌ن.

تۆمه‌تبار (د.ع.ح.) له‌ دایكبووی‌ 1985 كه‌ پێشینه‌ی‌ تاوانی‌ هه‌یه‌ دانی به‌ تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌ و لەئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەكانی‌ 393 و 430 راگیراوه‌ و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیدا بەردەوامە، وەك ئەوەی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی پێداوە.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پشتگیری تەواوی بڕیارە یاسایی و دەستوورییەكانی ئەنجومەنی باڵای دادوەری دەكەین

بابەتی دواتر

نێچیرڤان بارزانی: هەركاتێك رێككەوتن كرا كاتی هەڵبژاردن دیاریدەكەین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: سێ تۆمەتبار دەستگیركران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی سێ كەسی كە بریكارنامەی ساختەیان بۆ گواستنەوەی خاوەندارێتیی ئۆتۆمبێل بەكارهێنابوو. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی…
Total
0
Share