دڵشاد شەهاب: كۆبوونەوەكانی یەكێتی و پارتی لەبارەی هەڵبژاردنەوە بەردەوامن

دڵشاد شەهاب راوێژكاری سەرۆكی هەرێم رایدەگەیەنێت، كۆبوونەوەكانی یەكێتی و پارتی لەبارەی هەڵبژاردنەكانەوە بەردەوامن و سەرۆكی هەرێم رۆژی هەڵبژاردن دیاریدەكات.

راشیگەیاند، دیداری سلێمانی دەرفەتێكی باشە بۆ ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕای نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكان و پێشتریش هەرێمی كوردستان پشتیوانی لە كابینەكەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد بەو مەرجەی مافە دەستوورییەكانی هەرێم و هاوڵاتییانی زامنبكات.

ئاشكراشیكرد، لەسەروبەندی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق رێككەوتنی نووسراو هەیە و یەكێك لە بڕگەكانی رێككەوتنە هەمواركردنەوەی یاسای دادگای فیدراڵیی عێراق و یاسای نەوت و گازە كە پێویستە هەماهەنگی لە نێوان هەرێم و بەغداد لەسەر ئەو پرسانە هەبێت.

بابەتی پێشتر

بەرهەم ساڵح: كێشەكانی هەرێم و بەغداد هەمەلایەنەن

بابەتی دواتر

بزانە مووچە دوابكەوێت حكومەت چەند قازانج دەكات؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share