تەندروستیی هەڵەبجە: لە خواردنگەکانی هەوراماندا گۆشتی گەنیو ئامادەکراوە بۆ گەشتیاران

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە رایگەیاند، لە کاتی سەردانی لیژنەکانیان بۆ خواردنگەکانی رێگای هەورامان دەستیانگرتووە بەسەر گۆشتی خراپبوودا کە ئامادەکرابوو بۆئەوەی بدرێت بە هاوڵاتییان.

دکتۆر ئازاد مستەفا بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە رایگەیاند، “ئەگەر تیمەکانمان لەکاتی گونجاودا ئامادەنەبوونایە چەندین کەس بە گۆشتی خراپبوو و گەنیو ژەهراوی دەبوون”.

دەڵێت، “لە ئەنجامی پشکنینەکانی تیمەکانی چاودێریی تەندروستی بۆ خواردنگەکانی سەر رێگای هەورامان، پشکنین بۆ چەندین خواردنگە کرا و بڕێکی زۆر گۆشتی خراپبوو دەستی بەسەرداگیرا کەلەشیش درابوون بەمەبەستی ساغکردنەوە و دەرخوارددانی هاووڵاتیان”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، خاوەنەکانیشیان رووبەڕووی سزای یاسایی توند دەکرێنەوە”.

بابەتی پێشتر

وەزیری دارایی: كەس خەمی مووچەی نەبێت

بابەتی دواتر

دژەتیرۆر و دژەتیرۆری عێراق تیرۆریستێكی داواكراو دەستگیردەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share