وەزارەتی ناوخۆ، دەستگیركردنی دوو ژنی راگەیاند و دەڵێت، “لە گەرماوی سەنتەرێكی جوانكاریدا ڤیدیۆی ژنانیان گرتووە و هەڕەشەیان لێكردوون”.
بەپێی راگەیەندراوێكی ئەمڕۆی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، هێزێكی لیوای شەشی پۆلیسى فیدراڵى، دوو کارمەندى ژنى ناوەندێکى جوانکارییان لە باشووری خۆرئاوای بەغداد دەستگیركردووە.
راگەیەندراوەكە دەڵێت، “دوو ژنەكە كامێرای نهێنییان لە بەشی گەرماوی مەغریبیی سەنتەرەكەدا داناوە و ڤیدیۆی ژنانیان گرتووە و دواتر گێچەڵیان پێكردوون و هەڕەشەیان لێکردوون”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە كە لە كاتی دەستگیركردنی ئەو دوو ژنەدا، دەستگیراوە بەسەر ئامێرێكی (DVR) و كامێرایەكی (Wi-fi)ـدا.