لەسەر دۆسیەی راوكردن سێ كەس دەستگیركران

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەڵێت، لە سنووری مێرگەپان سێ هاوڵاتی بە گومانی راوکردن دەستگیرکران.

لە راگەیەندراوێكدا پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئاشكرایكرد، بنکەی پۆلیسی دارستانی مێرگەپان دوای بڵاوبوونەوەی چەند وێنەیەک لەلایەن چەند کەسێکەوە و وەرگرتنی زانیاری لەو بارەیەوە و دەستکەوتنی چەند وێنەیەکی گوماناوی کە گومانی راوکردنیان لەسەرە کە لە سنووری گوندی (گۆمەزەڵ) راویانکردووە، سێ هاوڵاتییان دەستگیرکرد.

راگەیەندراوەكە دەڵێت، “پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخراوە و رادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گروپێكی چەكدار ئاژەڵێك دەڕفێنن و بەرامبەر بە ئازادكردنی داوای پارە دەكەن

چەكدارە یاخیبووەكانی كۆنگۆ، ئاژەڵێكی پەنگۆلین-یان ڕفاندووە و لەبەرامبەر ئازادكردنیدا داوای پارە لە ڕێكخراوەكانی ژینگەپارێزی دەكەن. پەنگۆلینەكە لە باخچەی…
Total
0
Share