عەلی حەمەساڵح: وەرگرتنی قەرز دەكەنە دەستكەوت

عەلی حەمەساڵح

پەرلەمانتارێكی پێشوو رایدەگەیەنێت، لەكاتێكدا بە داهاتی ناوخۆ و نەوت دەتوانرێت مووچە بدرێت حكومەت قەرز لە بانكی بازرگانی وەردەگرێت و دەشڵێت، دەشیكەنە “دەستكەوت”.

عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری پێشوو رایگەیاند، وەرگرتنی 400 ملیار دینار قەرز لە بانکی بازرگانیی عێراق دەکەنە دەستکەوت، لەکاتێکدا قەرز بەڵایە.

دەشڵێت، “بانكەكە تەمویل ناكات، بەڵكو قەرز دەدات”.

عەلی حەمەساڵح بەدواداچوونیشی بۆ هۆكاری وەرگرتنی قەرزەكە كردووە، سەرسوڕمانی خۆی نیشانداوە لەوەی گوایە “بۆ تەواوكردنی مووچەیە، لەکاتێکدا ئێستا بە داهاتی نەوت و ناوخۆ دەتواندرێت موچە بدرێت!!”.

لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی راسپاردە لە بەغداد لە لێدوانێكدا بۆ میدیاكانی نزیك لە پارتی رایگەیاند، پێشبینی دەكەین ئەمڕۆ 400 ملیار دینار لەرێی بانكی بازرگانیی عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان بنێردرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خانەقین.. سوپای عێراق و حەشدی شەعبی كەوتنە بۆسەیەكی داعشەوە و قوربانییان هەیە

لەمیانەی ئۆپراسیۆنێكی هێزە عێراقییەكاندا لە گوندەكانی دەوروبەری خانەقین، بۆسەیەكی چەكدارانی داعش ژمارەیەك قوربانیی لێكەوتەوە. بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە هێزەكانی…
زیاتر ببینە

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ لە دەباشان لەگەڵ سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری كۆبووەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان لەگەڵ جەلال شێخ ناجی، سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری…
Total
0
Share