كارمەندێكی هاتوچۆ 3 ملیۆن دیناری دۆزییەوە و گەڕاندییەوە بۆ خاوەنەكەی

كارمەندێكی هاتوچۆ سێ ملیۆن دینار و مۆبایلێكی لە كاتی ئەركەكەیدا دۆزییەوە و گەڕاندییەوە بۆ خاوەنەكەی.

هیوا سەعدی رەزا كارمەندی بەڕێوەبەراتیی هاتوچۆی كۆیەیە، لە كارتی ئەركەكەیدا لە شەقامێكی ناحیەی تەق تەق سێ ملیۆن دینار و مۆبایلێكی دۆزییەوە و گەڕاندییەوە بۆ خاوەنەكەی و لە بەرامبەردا كاروان مەجید میرخان بەڕێوەبەری هاتوچۆی كۆیە سوپاس و پێزانینی بەخشییە ئەو كارمەندە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share