شەپۆلێكی بەخوڕی باران چەند شارێكی هەرێم و عێراق دەگرێتەوە، كەشناسیی دەڵێت، تا نیوەڕۆی سبەی بەردەوام دەبێت.
لە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆوە شەپۆلێكی باران سلێمانی، هەڵەبجە و كەركوكی گرتووەتەوە، شەپۆلەكە لەشەودا گۆڕاوە بۆ بارانی بەخوڕ.
بەپێی كەشناسیی هەرێم بڕی باران لە كاتژمێر 9ی بەیانی ئەمڕۆ تا 9ی شەو بەمجۆرە بووە:
جگە لەو شارانەی هەرێمی كوردستان، لە عێراق شەپۆلەكە بەغداد، كەربەلا، نەجەف، واست، سەلاحەدین، ئەنبار و چەند شارێكی تری گرتووەتەوە.
دەستەی كەشناسیی عێراق رایگەیاند، شەپۆلەكەی ئێستا تا نیوەڕۆی سبەی پێنجشەممە بەردەوام دەبێت.
بەپێی دەستەكە شەپۆلەكە لە شارەكاندا لەنێوان مامناوەند و بەخوڕدایە.