کەس کانسێلۆ-ی ناوێت، نە شین نە سوور

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی، لە کۆتایی وەرزدا گرێبەستی هەمیشەیی لەگەڵ جواو کانسێلۆی بەرگریکاری پۆرتوگالی واژۆ ناکات.

پۆرتاڵی “کالچیۆ مێرکاتۆ”ی ئیتاڵی لە زاری سەرچاوە ناوخۆییەکانی یانەی بایرن میونشنەوە ئاشکرایکردووە، سەرپەرشتیارانی یانە ئەڵمانییەکە لە ئاست و توانا هونەری و هزرییەکانی جواو کانسێلۆ ڕازی نین، بڕیاریشیانداوە لە کۆتایی وەرزدا ڕەوانەی مانچستەر سیتی بکەنەوە.

کانسێلۆ لە ئێستادا بە خواستن بۆ یانە زەبەلاحەکەی باڤاریا یاریدەکات، ناچارە لە هاوینی 2023وە بگەڕێتەوە بۆ شاری مانچستەر، سەرەڕای ئەوەی لەلایەن پێپ گواردیۆلاوە گرنگی پێنادرێت و داوای فرۆشتنیشی کردووە.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، کێشەکە لەوەدایە مانچستەر سیتی-یش بە هەمانشێوە یاریزانەکەی ناوێت، ئەوەش ئەگەری فرۆشتنی بە یانەیەکی دیکە دەهێنێتە ئاراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ڕۆمای دیبالا پێیه‌کانی به‌ سالێرنیتانا کرایه‌وه‌

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی یه‌که‌می خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا به‌رده‌وام بوون، یانه‌ی ڕۆما بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی به‌رامبه‌ر سالێرنیتانا تۆمارکرد.…
Total
0
Share