لە دهۆك 180 كیلۆ گۆشتی سوور دەستیبەسەردا گیرا

لیژنەی قائیمقامیەتی قەزای دهۆك رایدەگەیەنێت، لە هەڵمەتێكدا دەستبەسەر 180 كیلۆ گۆشتی سووردا گیرا كە شیاو نەبوون بۆ بەكارهێنان.

بەپێی راگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی دهۆك كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ بەدواداچونمان بو چەند ماركێت و گۆشت فرۆشەكانی ناوسەنتەری شاری دهۆك كرد لەو بەدواداچوونانەمان دا دەستبەسەر 180 كیلۆ گوشتی سوورگیرا.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بەپێی راپۆرتی لیژنەكە 10 سەری مەڕ لە لای گۆشتفرۆشێك دەستیبەسەردا گیرا بەهۆی ئەوەی لە دەرەوەی سەربرخانە سەرژێكراون ئەمەش لە دەرەوەی رێنماییەكانی لیژنەكە هەژماردەكرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ئەوقاف: بەهۆی ئاڵۆزییەکانەوە گەشتێکی حاجییان دواخرا

وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێم لەبارەی گەڕانەوەی حاجییان بە رێگەی ئاسمانی، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “ئەمڕۆ بەھۆی ئاڵۆزی…
Total
0
Share