لە سنووری خورماتوو بۆمب تەقیوەتەوە و قوربانی هەیە

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، لە ناحیەی ئامرلی لە باشووری قەزای خورماتوو بۆمب بە چەکدارانی حەشدی شەعبیدا تەقیوەتەوە.

مەهدی تەقی ئامرلی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەران و یەكێك لە فەرماندەكانی حەشدی شەعبی لە سنوورەكە بە ئێستای راگەیاند، بۆمبێك لەسەر رێگەی گشتی بە ئۆتۆمبێلی چەكدارانی حەشدی شەعبیدا تەقیوەتەوە و تا ئێستا ئاماری وردی قوربانییەكان بەردەستنییە.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، بەهۆی تەقینەوەكەوە چەکدارێکی حەشدی شەعبی کوژراوە و دوو چەكداری تریان برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارتی بەبێ لەبەرچاوگرتنی دۆخی هەولێر خۆپیشاندان بۆ پشتگیری لە رۆژنامەنووسانی سنووری سلێمانی رێکدەخات

لەگەڵ بەردەوامی دروستکردنی دۆسیە و کێشە بۆ زیندانیکراوانی بادینان لەلایەن پارتیەوە لە شاری هەولێر و بەردوامی پێشێلکارییەکان دژی…
Total
0
Share