چوار خوێندکار 20 مسقاڵ زێڕ دەدۆزنەوە و دەیگەڕێننەوە بۆ خاوەنەکەی

لە سنووری قەرەداغ چوار خوێندکار 20 مسقاڵ زێڕ یەکێک لەو خێزانانەی لە کاتی گەشت و سەیران لێیان بەجێماوە دەدۆزنەوە و دەیگەڕێننەوە بۆیان.

خوێندنگەی گەڕەزیلی بنەڕەتی لە سنووری قەرەداغ بڵاویکردەوە، “لە رۆژی رابردوودا دوای ئەوەی گەشتیارانی شاری سلێمانی و ناوچەکانی کوردستان کە دێنە سنووری ناوچەی قەرەداغ بۆ گەشت و سەیران پاش ئەوەی خێزانێک لە رۆژەکەیدا گەشتی خۆیان دەکەن و پاشان بۆ ئێوارە دەگەڕێنەوە بۆ ماڵەوە، بەڵام لە بیری دەکەن بڕی 20 مسقاڵ زێڕ لە ناو جانتاکەیاندا دەبێت و لەگەڵ خۆڵ و پاشماوەکانی گەشتەکەیان لە بیریانکردقوە و فڕێی دەدەن لە شوێنی سەیران و گەشتەکەیان”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “چوار خوێندکاری خوێندنگەکەی ئێمە جانتاکە دەبیننەوە و راستەوخۆ لە ناو جانتاکەدا سیمکارتێکی تەلەفونی تێدا دەبێت و دەیکەنە مۆبایلەکەیانەوە بۆ ئەوەی یەکێک لە خاوەنی جانتاکە تەلەفۆنیان بۆ بکات بۆ ئەوەی بۆیان بگەڕێنەوە خۆشبەختانە خاوەنی زێڕ و جانتاکە تەلەفونیان بۆ دەکەن و ئەمانیش بە دڵخۆشی و ڕێزەوە بۆیان دەگەڕێنەوە بەبێ کەم و زیاد”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری پێشمەرگە لە بارەی موچەوە پەیامێک ئاڕاستەی هێزەکانی پێشمەرگە دەکات

وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی کوردستان لەسەر دواکەوتنی موچەی هێزەکانی پێشمەرگە ڕایگەیاند، بەڵێنیانداوە کە موچەی موچەخۆرانی وەزارەتەکەیان نافەوتێت. شۆڕش ئیسماعیل،…
Total
0
Share