دیبالا بۆ یوڤانتۆس: ببورن، بردنەوەکە زۆر گرنگ بوو

پاولۆ دیبالا، ئەستێرەی یانەی ڕۆما بە ناچارییەوە ڕوونکردنەوەیەکی بۆ هاندەرانی یانەی یوڤانتۆس بڵاوکردەوە.

دوای بردنەوەی یانەی ڕۆما بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام لە یوڤانتۆس، پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی لە دەرەوەی لاکێشەی سەوز بە گوڕوتینەوە ئاهەنگی سەرکەوتنی گێڕا.

دوای بڵاوبوونەوەی تۆماری ئاهەنگگێڕانی ئەستێرەکەی “ئالبی سێلیستی” و بەرزبوونەوەی دەنگی ناڕەزایی هاندەرانی یوڤێ لە هەڵسوکەوتەکانی، بەوپێیەی پێشتر بۆ ڕەش و سپی تۆرینۆ یاریکردووە.

یاریزانە ئەرجەنتینییەکە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە، تیایدا هاتووە، “دەزانم بابەتەکە بۆ ئێوە قورسە و بۆ منیش بە هەمانشێوەیە، بەڵام من ئەمڕۆ بۆ یانەیەکی دیکە یاریدەکەم و دەبێت ڕێزی هاوڕێکانم بگرم، بردنەوەمان ئاسان نەبوو، زۆر گرنگ بوو، ڕێگە بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان مەدەن چەواشەتان بکات، ڕێزی نێوان من و ئێوە هەمیشە دەمێنێت، داوای لێبوردن دەکەم، ئاهەنگگێڕانەکەم لەوە زیاتر هیچ مەرامێکی دیکەی لەپشتەوە نەبوو، ڕێز بۆ هەمووتان، خۆشمدەوێن.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) وێستهام یاریی لوتکه‌ی برده‌وه‌ و لیڤه‌رپوڵی له‌ دووه‌مه‌وه‌ کرده‌ چواره‌م

یانەی وێستهامی ئینگلیزی لە یاریگای ئۆڵیمپی له‌نده‌ن ڕووبەڕووی لیڤه‌رپوڵ بووەوە، ئەستێرەکانی داڤید مۆیس بردنەوەیەکی گەورەیان تۆمارکرد. ئەمڕۆ یەکشەممە،…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ گوڕوتینی ڤیاڕیاڵی به‌ دوو گۆڵ کپ کرده‌وه‌

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌کی دیکه‌ی چوونی قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدرا، یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ڤیاڕیاڵ تۆمار کرد. له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یکی…
Total
0
Share