ئەمڕۆ سێشەممە 15ی كانونی یەكەم، لە شاری هەولێر كۆمه‌ك و هاوكاری به‌سه‌ر 250 خێزانى شه‌هیدانى شه‌ڕى داعش-دا دابه‌ش كرا.
بە گوێرەی ڕاگەیاندراوی پارێزگای هەولێر، هاوكاریكردنی ئەو خێزانانە به ئاماده‌بوونى هێمن قادر پارێزگاری هه‌ولێر به وه‌كاله‌ت، نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامی ناوەندی هەولێر و به‌رێوه‌به‌رانى کۆمەڵەی مانگى سووری عێراقى، قه‌ته‌ری، توركى و ئیماراتى بەڕێوەچووە.
لە ڕێوڕەسمی دابەشكردنی كۆمەك و هاوكارییەكاندا، پارێزگاری هەولێر بەوەکالەت رایگه‌یاندووە، سەرباری خزمەتكردنی كەسوكاری شەهیدان و پێشكه‌شكردنى هاوكاریی به‌وان، هه‌موو جۆره ئاسانكارییه‌كیان له‌نێو دام و ده‌زگاكانى حكومه‌ت بۆده‌كه‌ن.
پارێزگاری هه‌ولێر به وه‌كاله‌ت سوپاسى ئه‌و ده‌زگا و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تى و ناوخۆییانه‌ى كردووە كه هاوكاریی خێزانى شه‌هیدان ده‌كه‌ن.