عێراق پلان بۆ كڕینی كەشتیی گەورە و پێشكەوتوو دادەنێت

بەندەری فاو

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق پلاندادەنێت بۆ كڕینی كەشتیی گەورە و پێشكەوتوو لە كۆمپانیا جیهانییەكان و دەشڵێت، كاركردن لە پێنج بەشەكەی بەندەری فاو گەیشتووەتە 41%.

نووسینگەی راگەیاندنی وەزارەتەكە بڵاویكردەوە، كارمەندە هونەرییە تایبەتمەندەكانی وەزارەتی گواستنەوە پلانێكی بەرفراوانیان داناوە بۆ كڕینی كەشتیی نوێ و پێشكەوتوو لە كۆمپانیا جیهانییە تایبەتمەندەكان بە بواری گواستنەوەی دەریایی، لەپێناو زیادكردنی ژمارەی ئەو كەشتییانەی كۆمپانیای گشتیی گواستنەوەی دەریایی خاوەنیەتی.

وەزارەتەكە لەئێستادا خاوەن شەش كەشتیی گەورەیە بە ناوەكانی (بەغداد، بەسڕە، حەدباء، موسەننا، قرنە و ئەسمەعی).

سەبارەت بە بەندەری گەورەی فاوی-یش كە لەلایەن كۆمپانیایەكی كۆرییەوە جێبەجێدەكرێت، وەزارەتی گواستنەوە رایگەیاند، رێژەی تەواوكردنی پێنج سەكۆكەی بەندەری فاو گەیشتووەتە 41%.

بابەتی پێشتر

کەشناسی: باران دەبارێت و شەپۆلێکی تۆز و خۆڵ روو لە هەرێم دەکات

بابەتی دواتر

سوپای توركیا لە سنووری برادۆست تەقە لە گوندنشینان دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەوەڵامی هێرشەکەی تورکیا لە هەرێم هاککەرانی عێراقی سەرۆکایەتیی کۆماری ئەو وڵاتە دەکەنە ئامانج

ناوەندی دیجیتاڵی DMC ئاشکرایکرد، ژمارەیەک هێرشی ئەلیکترۆنی پێگە سەرەکییەکانی تورکیای کردووەتە ئامانج لەناویاندا سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا. ناوەندەکە ڕایگەیاندووە،…
Total
0
Share