بەریتانیا یاسایەكی نوێ بۆ رێگری لە كۆچبەران ئاشكرادەكات

رۆژنامەیەكی بەریتانی دەڵێت، شانشینی یەكگرتوو رۆژی سێشەممەی داهاتوو یاسایەكی نوێ بۆ رێگری لە كۆچكردن بۆ وڵاتەكەی لەڕێی كەناڵی ئینگلیزەوە ئاشكرادەكات.

رۆژنامەی (سەن)ی بەریتانی رایگەیاند، پەردە لەسەر یاسایەكی نوێ لادەدرێت بۆ سنووردانان بۆ ئەو كۆچبەرانەی لەڕێی بەلەمی بچوكەوە لە ئەوروپا و لەڕێی كەناڵی ئینگلیزەوە خۆیان دەگەیەننە بەریتانیا.

بەپێی یاساكە ئەو كەسانەی بە بەلەم دەگەن، داوای مافی مانەوەیان وەرناگیرێت و دەگوازرێنەوە بۆ “وڵاتی سێیەمی سەقامگیر” لە نزیكترین كاتدا.

پێشتر لەندەن بەڵێنی توندكردنی رێوشوێنەكانیدا بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو كێشەیە پاش بەرزبوونەوەی ژمارەی ئەو كەسانەی ئەو رێگا مەترسیدارە دەبڕن بۆ 45 هەزار تەنها لە ساڵی رابردوودا.

ساڵی رابردوو بۆریس جۆنسۆن، سەرۆك وەزیرانی پێشووی بەریتانیا رەزامەندی نیشاندا لەسەر رەوانەكردنی دەیان هەزار كۆچبەر بۆ رواندا كە دەكەوێتە دووریی زیاتر لە شەش هەزار و 400 كیلۆمەتر.

بەڵام دادگای ئەوروپا بۆ مافەكانی مرۆڤ لە دواساتەكاندا ئەو گەشتەی هەڵوەشاندەوە كە بڕیاربوو بۆ ئەو وڵاتە ئەنجامبدرێت و بڕیارەكەی بە نایاسایی و نامرۆیی ناوبرد.

بابەتی پێشتر

سودانی بە سەردانێکی فەرمی دەچێتە میسر

بابەتی دواتر

سەرۆکی هەرێم: دەبێت لایەنەکان یەکڕیزی و یەکتر قبوڵکردن بکەنە هەوێنی داهاتوویەکی باش بۆ گەلەکەمان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاژانسی ڕوس کۆزمۆس: ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ لابردنی سزاکاندا دەبێت

دیمێتری ڕۆگۆزین بەڕێوەبەری “ڕوس کۆزمۆس” ئاژانسی ڕوسیی بۆشایی ئاسمان، ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان لایەنە هاوبەشەکانی وێستگە نێودەوڵەتییەکەی بۆشایی ئاسمانی…
Total
0
Share