ژمارەی قوربانییانی بومەلەرزەكانی شوبات بەرزبووەوە

وەزیری ناوخۆی توركیا بەرزبوونەوەی ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بومەلەرزەكانی سەرەتای شوباتی رابردوو بۆ نزیكەی 46 هەزار رادەگەیەنێت.

سلێمان سۆیلۆ، وەزیری ناوخۆی توركیا رایگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بومەلەرزەكان بەرزبووەوە بۆ 45 هەزار و 986 كەس، لەنێویاندا چوار هەزار و 267 سوری هەن.

لە 6ی شوباتی رابردوو دوو بومەلەرزەی یەك لەدوای یەك شاری مەرەش-ی لە باشووری توركیا هەژاند، بومەلەرزەكە لە باكوور و رۆژئاوای كوردستان، توركیا و سوریا زیانی گەورەی گیانی و ماددی لێكەوتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: ئەگەر هێرشمان نەکردایە ئێستا ئـ.ـێران خاوەنی چـ.ـەکی ئـ.ـەتـ.ـۆم بوو

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “ئێمە لە ئێران کارێکی باش دەکەین، پاشەکشەش ناکەین، ئەوان ناتوانن…
Total
0
Share