شەوی بەرات دیاریكرا

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئێوارەی رۆژی دووشەممە لەسەر سێشەممەی ئەم هەفتەیە شەوی بەراتە لە هەرێمی كوردستان.

نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئێوارەی رۆژی دووشەممە لەسەر سێشەممەی ئەم هەفتەیە 6ی 3ی 2023 شەوی بەراتە و 21ی ئەم مانگەش لیژنەی باڵای بینینی مانگ بۆ دیاریكردنی یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان كۆدەبێتەوە.

راشیگەیاند، 15 رۆژ دوای شەوی بەرات یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانە، بەڵام بۆ ئەوەش لیژنەی باڵای بینینی مانگ بڕیار لەسەر یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان دەدەن.

بابەتی پێشتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا شۆفێر و سەرنشینی ماتۆڕسكیلێك برینداربوون

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) سیتی لووتکەی هەفتەی (26)ی لە نیوکاسڵ بردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share