یەكەم گەشتیاری رۆژهەڵاتی كوردستان لە مەرزی كێلێ-وە گەیشتە هەرێم

ئەمڕۆ دوای ئەوەی بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی هاتوچۆی گەشتیاری لە مەرزی كێلێ دەستیپێكرد، كەمال حاجی سلێمانی، یەكەم گەشتیاری دانیشتووی گوندی بێوەرانی سەردەشتی رۆژهەڵاتی كوردستان لەدوای كردنەوەی دەروازە سنووری كێلێ، بە پاسپۆرت دەروازەكەوە سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد.

پێشتر مەرزی كێلێ تەنها هاتوچۆی بازرگانی لێوەدەكرا و شمەك و كاڵا هاوردەی هەرێمی كوردستان و شارەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەكران، ئەمڕۆ بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، هاتوچۆی گەشتیاری لە مەرزی كێلێ دەستیپێكرد و هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان دەتوانن لەو رێگایەوە سەردانی رۆژهەڵاتی كوردستان.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی خوێندنی باڵا پڕۆگرامی خوێندنی كۆلیژ و بەشە زانستییەكان دەگۆڕێت

بابەتی دواتر

نووسینگەی قوباد تاڵەبانی: 10 ملیۆن دۆلار بۆ ئاوی دەربەندیخان دابیندەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی مریشك دابەزی

سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان رایدەگەیەنێت، بە بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو نرخی مریشك لە كێڵگە پەلەوەرییەكان دابەزینی بەخۆوە…
Total
0
Share