کیم جۆن ئون داوای زیادکردنی بەرهەم لە جوتیارانی وڵاتەکەی دەکات

کیم جۆن ئون سەرۆکی کۆریای باکوور بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ئەو قەیرانە قورسەی خواردن کە وڵاتەکەی گرتووەتەوە داوای لە جوتیاران کرد بەرهەمهێنان زیادبکەن.

ئاژانسی هەواڵی کۆریای باکوور بڵاویکردەوە، “لە کۆبوونەوەیەکی حزبی کرێکارانی دەسەڵاتدار کیم جۆن ئون فەرمانی بە جوتیارانی وڵاتەکەی کردووە بەرهەمهێنان زیادبکەن بە تایبەت بەرهەمهێنانی دانەوێڵە بە بێ ئەوەی شکست بهێنن”.

کۆبوونەوەی حزبی دەسەڵاتداری ئەو وڵاتە ماوەی چوار رۆژ دەخایەنێت بە ئامانجی باشترکردنی دۆخی دارایی و خزمەتگوزارییە بانکییەکان.

ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە، بەهۆی بەرنامە ئەتۆمییەکەیەوە و داخستنی سنوورەکان بە روویدا و دواتریش بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا کۆریای باکوور رووبەڕووی قەیرانێکی توندی کەمی خۆراک بووەتەوە.

 

بابەتی پێشتر

چەند ژنێك "ماتۆڕیان دزیوە" و دەستگیركران

بابەتی دواتر

مووچە بۆ 12 هەزار هاوەڵی هەمیشەیی نەخۆش دەبڕدرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کچی بەرپرسێکی نزیکی پوتین کوژرا

دەریا دۆگین کچی ئەلیگزاندەر دۆگین بیرمەند و فەیلەسووفی ڕووسی کە ئێستا وەک بەرپرسێکی باڵای ڕوسیا لێیدەڕواندرێت، بەهۆی تەقاندنەوەی…
Total
0
Share