وەزارەتی بازرگانی: دوای رەمەزانیش دابەشكردنی هێلكە و گۆشت و مریشك بەردەوامدەبێت

ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی بازرگانیی عێراق ئاشكرایكرد، هەوڵەكانیان بەردەوامن بۆ دابەزاندنی نرخی خواردەمەنییەكان و دوای مانگی رەمەزانیش دابەشكردنی هێلكە و گۆشت و مریشك بەردەوامدەبێت.

محەمەد حەنون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، چەندین بڕی دیكەی ئارد، شیر، هێلكە و مریشك بە شێوەی راستەوخۆ و بە نرخی پاڵپشتیكراو بە هاوڵاتییان دەفرۆشن بۆ ئەوەی قۆرخكاری نەمێنێت و نرخی خۆراك هەرزانببێت.

حەنون ئاشكراشیكرد، لە داهاتوویەكی نزیكدا وەزارەتی بازرگانی دەستدەكات بە دابەشكردن و فرۆشتنی گۆشتی سوور، ماسی و پەنیر بە نرخی كەمتر لە نرخی بازاڕ بە هاوڵاتییان و پرۆسەكە بەردەوامدەبێت.

لە رۆژانی رابردوودا وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاندبوو، بەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتییان بۆ مانگی رەمەزان ئامادەیە و هەوڵدەدەن مریشك و هێلكەش دابەشبكەن.

لەو بارەیەوە وتەبێژەكەی وەزارەتی بازرگانی جەختیكردەوە، ئەو پرۆسەیە دوای مانگی رەمەزانیش بەرداوەمدەبێت.

بابەتی پێشتر

بڕیارێکی نوێ لەبارەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان دەرکرا

بابەتی دواتر

چەند ژنێك "ماتۆڕیان دزیوە" و دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆدەبێتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی ئەنجامدەدات. نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران بڵاویكردەوە، بە سەرۆكایەتیی محەمەد شیاع سودانی،…
Total
0
Share