بڕیارێکی نوێ لەبارەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان دەرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، هەر ئۆتۆمبێلێکی بێسەرەتا لە شوێنی رێگەپێنەدراودا رابگیرێت دەستی بەسەردا دەگیرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، “وەك تێبینی دەکرێت رۆژانە بە بەردەوام ئۆتۆمبێلێکی زۆر بە نایاسایی لە سەنتەری شاری هەڵەبجە بە تایبەت شەقامەکانــی  دووڕێگا، شەقامی گشتی، شەقامی م. نەناسراو، عیـــــادەکان ، پاسەکان، سەنتەرو ئیمـام  پارك دەکرێن بە شێوازی نایاسایی یان بە دوو ئاڕاستە  کە ئەمەش گرفت و جەنجاڵیەکی زۆری دروستکردووە لە ناوشار و هاتووچۆی بە گشتی پەكخستووە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لە ئەمڕۆوە رۆژانە لە لایەن مەفرەزەکانی هاتووچۆوە سەرپێچی شۆفێرانی سەرپێچیکار تۆماردەکرێت و سزادەدرێن و لەهەمان کاتدا ئەو ئۆتۆمبێلانەش کە بێ سەرەتان لە لایەن مەفرەزەکانەوە بە فلات باردەکرێن رێکاری یاسایی دەگیرێتە بەر لەگەڵیاندا”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی یەکێتی لە بەغداد لەگەڵ نوێنەری زۆربەی کەناڵ پێگە کوردی و عەرەبییەکانی عێراق کۆبووەوە

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ نوێنەرانی کەناڵە کوردی و عێراقییەکان کۆبووەوە ستایشی یەکگرتوویی و پێکەوە کاردنیانی کرد. کاروان…
Total
0
Share