سەرۆکی دیموکراتەکان لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا جاک شومەر، نیازی ئەنجومەنەکەی بۆ لێکۆڵینەوە لە یاسای رێگەدان بە جەنگی دژی عێراق ئاشکرا کرد، بەمەبەستی هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتدان بەو جەنگە.
ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاندووە، ئەمە لە چێوەی هەوڵێکی نوێدایە بۆ جەختکردنەوە لە رۆڵی کۆنگرێس لە بڕیاردان بۆ ناردنی هێزەکانی ئەمریکا بۆ شەڕکردن لە وڵاتانی دیکە.
دەستووری ئەمەریکا لە چەند دەیەی رابردوودا دەسەڵاتی راگەیاندنی شەڕی تەنها بە کۆنگرێس داوە، بەڵام دەسەڵات گواسترایەوە بۆ کۆشکی سپی دوای ئەوەی کۆنگرێس یاسای دیارینەکراوی دەرکرد کە مۆڵەتی بەکارهێنانی هێزی سەربازی دەدات لە کاتی پێویستدا، وەک یاسادانان بۆ شەڕی عێراق و یاساکانی دیکە کە رێگە بە شەڕ دەدات دژی قاعیدە و گرووپەکانی سەر بە قاعیدە دوای هێرشەکانی 11ی ئەیلولی 2001.
جاک شومەر وتی، “لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیران تاوتوێی ئەو دوو مۆڵەتە دەکات کە لە ساڵانی 1991 و 2002 بۆ بەکارهێنانی هێزی سەربازی دەرکراون”.
ئاماژه ی به وه شدا، پێویسته شه ڕی عێراق بۆ هه میشه کۆتاییپێبهێنین، ئه ویش به واتای ئه وه دێت که ده بێت کۆتایی به و ده سه ڵاتی یاساییه بهێنین که له پله ی یه که مدا مۆڵەتی پێداوە.
پەرلەمانتارانی دیموکرات و کۆمارییەکان لە ئەنجومەنی پیران و ئەنجومەنی نوێنەران پێشنیازی هەڵوەشاندنەوەی ئەو دوو یاسایەیان پێشکەش کردووە.