سەرۆك بافڵ لە بەغداد بەشداریی كۆبوونەوەیەكی گرنگ دەكات

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسەر بانگێشتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەشداریكرد لە كۆبوونەوەیەكی گرنگی كەسایەتی و لایەنە سیاسییەكان و ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان.

لە دیدارەكەدا كە لە بەغداد بەڕێوەچوو، گفتوگۆی بونیادنەرانە بە ئاراستەی گەشەسەندنی عێراق و هەرێمی كوردستان كرا و جەخت لە سەرخستنی هەوڵە نیشتمانییەكان كرایەوە لەپێناو پاراستنی مافەكانی هەموو گەلانی عێراق و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی زیاتر لە وڵاتدا.

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سوپاسی سەرۆك وەزیرانی كرد بۆ بانگهێشتنامەكەی و رێكخستنی دیدارەكە، هەروەها پێزانینی بۆ رۆڵی ئەرێنیی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز دەربڕی لە بەرامبەر هەماهەنگی و هاریكارییەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق و هەرێمی كوردستان. هیواشی خواست درێژە بە هەوڵ و هەنگاوەكانیان بدەن لەپێناو بەرەوپێشچوونی وڵاتدا.

لە درێژەی وتەكەیدا سەرۆك بافڵ بەردەوامی هەماهەنگی و پەیوەندییەكانی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكانی دووپاتكردەوە لەپێناو خزمەتكردنی هاوڵاتییان و سەقامگیری لە وڵاتدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق لە لیستی ئەو پێنج وڵاتەدایە کە زۆرترین کاریگەریی گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوایان لەسەرە

راپۆرتێکی نوێ مەترسییەکانی زیادبوونی وشکەساڵی لەسەر ئاستی جیهان ئاشکرادەکات ئەمەش پاش ئەوەی ئاشکراکرا رێژەی بە بیابانبوون گەیشتووەتە 75%.…
Total
0
Share