لە سلێمانی نرخی غاز و بەنزین دادەبەزێت

وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە دابەزینی نرخی سووتەمەنی لە وێستگەکانی شارەکە دەستپێدەکات.

بەهمەن قادر رایگەیاند، نرخی نەوتی سپی 50 دینار دادەبەزێت، نرخی بەنزین و غازیش 25 دینار کەمدەبێتەوە لە سەرجەم وێستگەکانی سووتەمەنی لە شاری سلێمانی.

نرخەکان لە شاری سلێمانی بەمشێوەیەی لێدێت، یەک لیتر نەوتی سپی بە 1000 دینار دەبێت کە پێشتر 1050 دینار بووە، لیترێک بەنزین لە 1000 دینارەوە بۆ 975 دینار، لیترێک غازی سروشتی شل لە 675 بۆ 650 دینار دادەبەزێت.

ئەمە لە کاتێکدایە لە هەفتەی رابردوودا نرخی غاز لە شاری سلێمانی بەرزبووە و وتەبێژی بەنزینخانەکانیش رایگەیاند، هۆکارەکەی بەرزبوونەوەی خواستە لەسەری.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاژەڵدۆستانی هەولێر: مامۆستایانی ئایینی فەتوای راگرتنی تیکتۆک دەربکەن نەک کوشتنی سەگی بێلانە

ژمارەیەک ئاژەڵدۆست، لەشاری هەولێر لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان دژی کوشتنی سەگی بێلانە گردبوونەوە. نوێنەری ئاژەڵدۆستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،…
زیاتر ببینە

كۆبوونەوەیەكی باڵا لە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق بە ئامادەبوونی هاوپەیمانان بەڕێوەچوو

كۆبوونەوەیەكی باڵا لە نێوان هێزی پێشمەرگەی كوردستان و سوپای عێراق بە ئامادەبوونی هێزەكانی هاوپەیمانان بەڕێوەچوو. ئەمڕۆ شەممە، كۆبوونەوەیەكی…
Total
0
Share