کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما دادەبەزن

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەی پێنجشەممە پلەکانی گەرما دادەبەزن بە بەراورد بە ئەمڕۆ.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان بەگشتى ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەورى جیا جیا، پلەکانی گەرما/نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی رۆژی پێشوو”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە یەک پلە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، خێراى با لەسەرخۆ دەبێت ( 5 –  15 ) کم/ک”.

ئاشکراشیکرد، “بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر:24 پلەى سیلیزى، سلێمانی:22 پلەى سیلیزى، دهۆک:21 پلەى سیلیزى، کەرکوک:26 پلەى سیلیزى، هەڵەبجە:21 پلەى سیلیزى، زاخۆ :22 پلەى سیلیزى، سۆران :20 پلەى سیلیزى، گەرمیان:27 پلەى سیلیزى دەبێت”.

 

بابەتی پێشتر

بەهۆی پێکدادانی دوو شەمەندەفەر 29 کەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

کاتژمێر چەندە لەسەر ڕووی مانگ؟.. هەوڵە زانستییەکان بۆ دیاریکردنی کات لەسەر ئەو هەسارەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share