بە تۆمەتی بڕینەوەی 30 درەخت دوو کەس دەستگیرکران

بە تۆمەتی بڕینەوەی 30 درەختی سروشتی لە سنووری قەزای چەمچەماڵ دوو کەس دەستگیرکران.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، “مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی ئاغجەلەری سەر بە بەشی پۆلیسی دارستانی چەمچەماڵ لە ئەنجامی گەڕان و پشکنینی سنوورەکەیان توانیان دوو هاوڵاتیی دەستگیر بکەن لە سنووری گوندی کانی بی سەرقاڵی بڕینی درەختی سروشتی بوون و  30درەختی سروشتیان بڕیبووەوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “توانراوە دەستبگیرێت بەسەر یەک مشاری دار بڕینەوە، یەک تەور، ئۆتۆمبێلێک کە درەختەکانیان پێدەگواستەوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بریکاری وەزیری تەندروستیی: دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان لەسەر داهاتی ناوخۆ دادەمەزرێن

بریکاری وەزیری تەندروستیی، رایگەیاند، دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان لەسەر داهاتی ناوخۆ دادەمەزرێن لەپێناو دروستنەبوونی کێشەی تەندروستیی. رەهێڵ فەرەیدون، بریکاری…
Total
0
Share