بە ڤیدیۆ.. پێكەوە دڵیان وەستا و بە هەوڵی پزیشكان ژیانیان بۆ گەڕایەوە

دیمەنی ساتی رزگاركردنی بریندارەكان لە كامێرای نەخۆشخانەكەوە

دوو برینداری رووداوی هاتوچۆ دوای گەیاندنیان بە نەخۆشخانە دڵیان لەلێدان كەوت و نەخۆشخانەی فریاكەوتنی كەلار دەڵێت، بەهەوڵی پزیشك و كارمەندان ژیانیان بۆ گەڕێندرایەوە.

نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار لە كەلار بڵاویكردەوە، درەنگانی نیوەشەوی رابردوو دوو هاوڵاتی گەیەندرانە نەخۆشخانەكەیان كە بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە بە سەختی برینداربوون، لە پاش چەند خولەکێک هەردووکیان و لە یەک کاتتدا پێکەوە دڵیان لە لێدان کەوت.

دەشڵێت، بە هەوڵ و ماندووبوونێکی زۆری پزیشکان و کارمەندان بە شێلانی دڵ و دانانی (chest tube) بە ئامادەبوونی (پزیشکی پسپۆڕی دڵ و بۆرییەکانی خوێن و نەشتەرگەریی گشتی و بێهۆشکاری) و بە پێدانی چارەسەری پێویست بۆ ماوەی زیاتر لە کاتژمێرێک توانرا ژیانیان بۆ بگەڕێنرێتەوە.

دواتر لەبەر نەبوونی بەشی چاودێری چڕ رەوانەی سلێمانی کران، لەئێستاشدا دۆخی تەندروستیان زۆر باشە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە، وەك ئەوەی نەخۆشخانەكە دەڵێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی کێشەی کارەباوە مامەڵەی بەشێک لە هاوڵاتییان لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ رایینەکرا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بەهۆی کێشەی نەبوونی کارەباوە مامەڵەی بەشێک لە هاوڵاتییان لە بەڕێوەبەرایەتییەکە رایینەکراوە. لە راگەیەندراوێکی…
Total
0
Share