لە سلێمانی ئامادەکاری بۆ پێشوازیکردن لە مانگی رەمەزان دەکرێت

قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئامادەکاری بۆ هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەکات و سەرۆکی لیژنەکانیش داواکارییەک ئاراستەی هاوڵاتیان دەکات.

رێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند؛ بەهۆی نزیکبونەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆز و بۆ دڵنیابوونەوە لە تەندروستی و شیاوی ئەو کاڵا و شمەک و خواردەمەنیانەی لەلایەن بازرگان و دوکاندارەکانەوە بە هاوڵاتیان دەفرۆشرێت، لیژنەكانیان هەڵمەتی سەردان و پشکنیینەکانیان زیاتر دەکەن.

وتیشی، “وەکو کاری رۆژانە و پێشتر سەردانی لیژنە هاوبەشەکان سەرجەم دوکان و بازاڕی گەڕەکەکانی شاری سلێمانی و ناحیەکانی تاسڵوجە و تانجەرۆ و بازیان دەگرێتەوە و، پشکنین بۆ هەمو ئەو کاڵا و شمەکانەی بە هاوڵاتیان دەفرۆشرێت دەکرێت، لەکاتی بوونی سەرپێچی شوێنەکە و خاوەنەکەشی رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکەنەوە”.

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان داواش لە هاوڵاتیان دەکات لەکاتی بوونی گومان یان بینینی سەرپێچی، لەرێگەی ژمارە تەلەفۆنەکان و پەیجی فەرمی قائیمقامیەت لە فەیسبوک، قائیمقامیەتی سلێمانی ئاگاداربکەنەوە بۆئەوەی بەدواداچوونی بۆ بکرێت.

هاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داواكاریی خۆپیشاندەرانی دەربەندیخان جێبەجێدەكرێت

لەسەر راسپاردەی‌ نووسینگەی‌ قوباد تاڵەبانی‌، داواكاریی خۆپیشاندەرانی دەربەندیخان جێبەجێدەكرێت قائیمقامی قەزای دەربەندیخان لەسەر راسپاردەی نووسینگەی تایبەتی قوباد تاڵەبانی‌…
Total
0
Share