حكومەتی راسپاردە بێخەمە
عێراق ئامادەكاری بۆ كاتی لافاو و بومەلەرزە دەكات

دیمەنێك لە لافاوەكەی هەولێر. هیلان سیتیی یەك

عێراق ژووری فریاگوزاری خێرا بۆ گواستنەوە و پاراستی خێزانەكان لەكاتی ئەكەری هەر رووداوێكی سروشتیدا پێكدەهێنێت.

ئەو بڕیارەی ئەمڕۆ لەمیانەی كۆبوونەوەیەكی فراواندا بوو بە سەرۆكایەتی ئیڤان فایەق، وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق و بە بەشداری نوێنەری وەزارەتە پەیوەندیدارەكان و رێكخراوەكانی (IOM , UNHCR , UNICEF , WFP , ICRC).

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی كۆچ پێكهێنانی ژوورەكە ئامادەكارییە بۆ رووبەڕووبوونەوەی كارەساتی سروشتی كە لەئێستادا ناوچەكانی دەوروبەری گرتووەتەوە و بووەتەهۆی وێرانبوون و بێ ماڵ و جێگابوونی هەزاران خێزان.

لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا پلانێكی تەواو ئامادەبكرێت كە سێ قۆناغ لەخۆدەگرێت (بەر لە رووداو، لە ساتی روودانیدا و قۆناغی پاش روودانی) كە پشتدەبەستیت بە هەوڵی هاوبەش، هەڵبژاردنی ناوچەكان بۆ گواستنەوە و پاراستنی خێزانەكان تیایدا.

هەوڵەكەی حكومەتی عێراق لەكاتێكدایە سەرەڕای نزیكیی ناوچەكانی رووداوی بومەلەرزەكەی 6ی شوبات لە هەرێمی كوردستان، حكومەتی راسپاردەی هەرێم هیچ هەنگاوێك یان پلانێكی بۆ هەر ئەگەرێك یان رووداوێكی سروشتی نییە و ئامادەكاری نەكردووە.

بابەتی پێشتر

داهاتی نەوتی مانگی رابردووی عێراق زیاترە لە حەوت ملیار دۆلار

بابەتی دواتر

بانكی نێودەوڵەتی: زیانی بومەلەرزەكەی توركیا 34 ملیار دۆلارە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share